پۆڵەتیک پرێس
سەرباری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی هندی لەهندستان و چەند وڵاتێکی دیکە، بەڵام ڕۆژی سێشەممە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 66 دۆلار و 14 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەرچی لەبارەی نەوتی خاوی ئەمریکیشەوەیە، لەئێستادا یەک بەرمیل لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 62 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ڕۆژی دووشەممە، محەمەد بارکیندۆ، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپیک ڕایگەیاند، نیشانەی ئەرێنی لەئابوری جیهاندا هەیە، هاوکات ئاماژەی بەو فاکتەرانەی بازاڕی نەوتیش کرد کە پێویستیان بەئاگاداری بەردەوام هەیە.