پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 72 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 67 دۆلار و 38 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی یاخیبوونی گروپی ڤاگنەر لە ڕوسیا نرخەکانی نەوت گۆڕانکاری زۆریان بەسەرداهات.