یه‌كشه‌ممه‌ بایكۆتی فه‌رمانبه‌ران له‌ سلێمانی ده‌ستپێده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس
ئەنجومەنی فشار هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەبارودۆخی ئێستاى هەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاند، له‌ ئه‌گه‌رى جێبه‌جێنه‌كردنى داواكاریه‌كانیشیان هۆشداریان به‌حكومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.

دواى تێپه‌ڕینی زیاتر لە 40 ڕۆژ به‌سه‌ر دابەشكردنی موچەی مانگی 9 و دیارنه‌بوونى چارەنووسی موچەی مانگه‌كانى (12،11،10)ى ئه‌مساڵ، ئەنجومەنی فشار لە سلێمانی گردبونه‌وه‌ و دواین بڕیارى خۆیان له‌باره‌ى بایكۆت و خۆپیشاندانی سەرتاسەری دا.

ئەنجومەنی فشار لە بەیاننامەیەكدا دوایانكرد، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راسته‌وخۆ له‌رێگه‌ى به‌غداوه‌ وه‌ربگرن و دوایان له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران كرد، له‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌، بایكۆتى ده‌وام بكه‌ن و نه‌چنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى به‌یاننامه‌كه‌یاندا داوایان له‌ په‌رله‌مانكرد، بانگهێشتى وه‌زیره‌كانى په‌روه‌رده‌، دارایى و ته‌ندروستى و به‌رپرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات، بۆ لێپرسینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ توانیاندا نه‌بوو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن متمانه‌یان لێوه‌ربگرنه‌وه‌.

له‌كۆتایدا ئه‌نجومه‌نى فشار جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌ئه‌گه‌رى وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى داواكاریه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان فشار و ناڕازایه‌تییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌به‌نه‌ هه‌ولێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا