لە كەركوك پێشبینی دەكرێت زیاتر لە 500 هەزار تۆن گەنم ڕادەستی حكومەت بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركوك ڕایدەگەیەنێت كەوا وەرزی دروێنەی ئەمساڵ بەردەوامە وپێشبینی دەكەن ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی پێشوو بەرهەمی گەنم دوو قات بێت بەشێوەیەك بۆ ئەمساڵ ئەگەری ئەوە هەیە زیاتر لە 500 تۆن گەنم ڕادەستی حكومەت بكرێت.

زوهێر عەلی بەرێوەبەری كشتوكاڵی كەركوك ڕایگەیاند، كەوا لە كەركوك سێ سایلوی سەرەكی هەن و بەرهەمی گەنم لە جوتیاران وەردەگرن و بەهۆی كەمی سایلوكانەوە قەرەباڵغیەكی زۆر لەبەردەم دەرگای سایلوكان دروست بووە و داوایان لە وەزارەت كردوە سایلوكان و كارمەندانیان بۆ زیاتر بكەن.

وتیشی: جوتیاران ڕاستەوخۆ پارەی بڕی ئەو گەنمەی ڕادەستی دەكەن وەردەگرن و هیچ كێشەیەكمان لە ڕووی پارەوە نیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئەمساڵ بەراورد بەساڵانی ڕابردوو رێژەی باران بارین باش بووە و هۆكارێكی سەرەكی سەركەوتنی بەرومی ئەمساڵە ئەمە جگە لەوەی رێژەی سوتاندنی دەغل ودانیش كەمتر بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا