کەشناسی عێراق: بارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت و هۆشداری لە ڕوودانی لافاو دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی کەشناسی عێراق لەبارەی کەشوهەوای ئەم هەفتەیەوە ڕایگەیاند، بارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت و هۆشداری لە ڕوودانی لافاو دەدەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە17ی ئادار، دەستەی کەشناسی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد،” ناوچەکانی وڵات دەکەونە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک، کە هەورەتریشقەی لەگەڵە و بەهۆیەوە بازانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، هۆشداری لە ڕووداونی لافاو دەدرێت لەناوچە سنورییەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات، بەهۆی زۆری باران بارینەکەوە، کە پێشبینی دەکەن نزیکەی 80 ملیم باران ببارێت.

هاوکات، کەشناسی هەرێمیش ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە18ی ئادار، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران بارین لەکاتەکانی بەیانی زوودا لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، لەئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان، پێشبینی باران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکان لەهەندێک کاتدا دەکرێت، زیادبوونی کاریگەری ئەم شەپۆلە لەدرەنگانی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە دەبێت، لەدوای یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سوور.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا