وەزیری دەرەوەی سعودییە سەردانی ئێران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودییە، بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو، وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی تاران بکات و چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ئەنجامبدات.

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودییە سەردانی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیارە لە سەردانەکەیدا وەزیری دەرەوەی سعودیە چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامبدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا