پۆڵه‌تیك پرێس:
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت “له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان لۆبیه‌كـى به‌هێزمان كــردووە بـۆتێپه‌راندنـى یاسـاى بـوجـه‌ى 2021ـی عێراق”.
لاهوور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بودجه‌یه ڕایگه‌یاند، “له ماوه‌ى مانگى رابردوو وه‌كیه‌كێتی لۆبیه‌كى به‌هێزمان كردووه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى شیعه و سوننه بۆ تیپه‌راندنى یاساى بوجه‌ى ٢٠٢١، به‌و جۆره‌ی كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستانه”.
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌شڵێت “ئێمه بریاڕمان دابوو جگه له رێككه‌وتن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى ناچینه ژێر باری هیچ ئه‌گه‌رێكی تر”.