وەزارەتی بارزگانی هۆكاری كەمی وەرگرتنی گەنم لەسایلۆكان ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ جوتیارانی هه‌رێم كۆتاییهات و بڕیاربو بڕیاربو سێسه‌د و 75 هه‌زارته‌ن گەنم لەجوتیاران وه‌ربگیرێت، به‌ڵام بڕی 125 هەزارو 482 تەن و سی و سێ كیلۆ گەنمی جوتیاران لەسایلۆكانی هەرێم وەرگیراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نەوزاد شێخ کامیل بە ڕێوە بەری گشتی بازرگانی لە وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگە یاندووە، کە لە رۆژی 1/8/2021 پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ هاتوە و بڕیاربو سێسه‌د و 75 هه‌زارته‌ن گەنم وەربگیرێت بەڵام بەهۆی وشکەساڵی وزۆری ئەوگەنمەی کەدەهات سونە لێیدابو نەتوانرا وەربگیرێت.

راشیگەیاندووە، لەرۆژی 22/6/2021 پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێم دەستی پێکردو لەشارەکانی ناوەڕاست وخواروی عێراق لە رۆژی 12/4/2021 دەستی پێکرد وجوتیارە کان بەشێک لە گەنمە کانیان ناردبوە ئەوسایلوانە ولە هەمان کاتدا کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتیش بڕێک گەنمیان بە پارەی نەقدی وەرگرت هەمو ئەوهۆکارانە وای کرد کە لە هەرێم تەنها بڕی 125 هەزارو 482 تەن و سی و سێ كیلۆ گەنمی جوتیاران لەسایلۆكانی.

بەوتەی نەوزاد شێخ کامیل بە ڕێوە بەری گشتی بازرگانی لە سلێمانی، 73 هەزار و سێسەدو یازدە تەن و 150 كیلۆ گەنم لەجوتیاران وەرگیراوە، لەهەولێریش 46 هەزارو187 تەن و 720 كیلۆ وەرگراوەو لەدهۆكیش شەش هەزارو 983 تەن و 760 كیلۆ گەنم لەجوتیاران وەرگیراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمساڵ بەرێژەی لە 33% گەنم لەهەرێمی كوردستان وەرگیراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا