پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی گەڕەکی هەشتی حەسارۆکی هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا گردبوونەوە و شەقامێکی سەرەکییان داخست.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیاربوو خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆك لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر مانبگرن و خێمە هەڵبدەن، بەڵام هێزێکی زۆر بۆ بڵاوەپێکردنیان ڕەوانەکرا.
خۆپیشاندەران لەبارەی هۆکاری گردبوونەوەکە ئاماژەیان بەوەکرد، لەدژی نەبوونی خزمەتگوزاری لە گەڕەکەکەماندا ئەم گردبوونەوەیەمان ڕێکخستووە و خێمەش هەڵدەدەین تا ئەو کاتەی داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێن.
ماوەیەکی زۆرە خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک بەدەست نەبوونی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن.