بافڵ جەلال تاڵەبانی: وڵات پێویستی بە کۆدەنگی و یەکڕیزی هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ، باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق کرد.
‏‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێم و عیراق تاوتوێكران و یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناوی تێپەڕاندنی بەربەستەكان و زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا جەختی لێكرایەوە.
‏‎سەرۆك یەکێتی ئاماژەی بە هەوڵ و هەنگاوە سیاسییەكانی یەكێتی كرد لەپێناوی بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر و رایگەیاند، وڵات پێویستی بە كۆدەنگی و یەكڕیزی هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا، ئامانجی ئێمەش گەڕاندنەوە و پتەوكردنی متمانەیە لەنێوان هێزە سیاسییەكاندا تاوەكو هەموومان پێكەوە وڵات بەرەو داهاتوویەكی ئارام و سەقامگیر ئاڕاستە بكەین.
‏‎هەر لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا جەختی لێکرایەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بەوپێیەی فەرەنسا ھاوبەشێکی سەرەکی ھەرێم و عیراقە، داواکارم پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان فراوانتر بکرێت و رۆڵێكی كاریگەرتر بگێڕن لەبەرەوپێشچوونی هەرێم و عیراقدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا