ئەمڕۆ و شەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاش گەیشتنی تەواوی قەرزەکەی حکومەتی ناوەندی بڕیاری دابەشکردنی مووچەی مانگی 7ی (تەممووز) فەرمانبەرانی هەرێمی داو وەزارەتی داراییش بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچە

بەپێی خشتەی مووچەی مانگی تەممووز، کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5-10-2023، خانەنشینانی شارستانی مووچەکانیان وەردەگرن.

بڕیارە رۆژی شەممە، 7-10-2023، دابەشکردنی مووچە دەستپێبکاتەوە و هەریەکە لە وەزارەتەکانی ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و شارەوانی گەشتوگوزار مووچەکانیان وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا