ئیڤان فایەق: مەسعود بارزانی و باوکی ڕێگەنادەن ئاوارەکان بگەڕێنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، من دەسەڵاتم بەسەر کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستاندا نییە.

لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئیڤان فایەق ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە ئاوارەکانی وەک میوان لەلای خۆی هێشتووەتەوە، بەڵام با دەرگا بۆ ئەو میوانە بکاتەوە نەک دایبخات بەڕوویاندا.

وتیشی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و باوکی، هەمیشە شەڕیان بۆ یەک دۆسیە کردووە ئەویش ئازادییە، بۆیە من هیوادارم تێبینی ژیانی ئاوارەکان بکات تا ئەزموونی هەندێک ئازادی خۆیان بکەن.

هاوکات، هیوای خواست حکومەتی هەرێم ڕێگا بۆ ئەو خێزانە ئاوارانە بکاتەوە کە ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا