قۆناغی کۆتایی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، قۆناغی چوارەمی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا، دوا قۆناغی گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبێت.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، دیداری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر تەواوی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، لەنێویاندا نەمانی هیچ بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە عێراق یەکێک لە تەوەرەکان دەبێت.

فوئاد حسێن وتیشی، “قۆناغی چوارەمی گفتوگۆکان ڕێککەوتن لەسەر خشتەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە تەواوی خاکی عێراقی لێدەکەوێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە ئێستادا ئەمریکییەکان لە بنکە سەربازییە عێراقییەکان نیشتەجێن نەک بنکەی تایبەت بە خۆیان وەک هەندێک میدیا و لایەن باسی دەکەن”.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی وت، ” ئیدارەی ئێستای ئەمریکا جیاواز لە ئیدارەی پێشووی لە عێراق دەڕوانێت، هەردوولاش دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی ستراتیژی بۆ ڕێککەوتنی ٢٠٠٨ دەگەڕێنەوە”.

ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە فوئاد حسێن سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای بۆ ئەمریکا کرد وەک ئامادەکارییەک بۆ قۆناغی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا