سیاسەتمەدارێكی كورد: سەردانەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رۆژئاوای كوردستان پێویستە بە زێڕ بنووسرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری دیاری كوردستان رایگەیاند، سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و كۆبونەوەی لەگەڵ ژەنەڕاڵەكانی ڕۆژئاوا و سەرانی پەیەدە و ئامادە دەربڕینی خۆی بۆ كاری هاوبەش و پشتگیری كردنی پرۆسەی كورد لە ڕۆژئاوا هەنگاوێكی گرنگ و مێژووییە لە خەباتی شۆڕشگێڕانەو سیاسەتی نوێی كورددا.

محەمەد ئەمین پێنجوێنی، لە نوسراوێكدا دەڵێت، سەردانەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان لەو بڕیارە مێژوویانەیە كە لە خەباتی نوێی گەلی كورددا پێویستە بە زێڕ بنوسرێتەوە.

لە بەشێكی نوسراوەكەی محەمەد ئەمین پێنجوێنیدا هاتووە، لە كاتێكدا دەوڵەتی تورك بەهەموو هێزو توانای سەربازیی و سیاسی و دبلۆماسییەوە هەڕەشەی داگیركردنی ڕۆژئاوا و تەفر و توناكردنی كورد دەكات لەم كاتەدا سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ڕۆژئاوا مانایەكی گرنگی هەیە و نیشانەی گەڕانەوەی یەكێتیە بۆ دۆخی مام جەلال.

ماوەی چەند رۆژێكە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانێكی بۆ رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە و لە سەردانەكەیدا چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و سەربازی كورد ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا