نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی موەلیدە بۆ مانگی ئادار دیاریکراو و لە مانگی نیساندا خشتەی کارکردن گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

ئەمڕۆ دووشەممە1ی نیسان، کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە،” لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر40 دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناو شاری سلێمانی له‌نێوان 13.000 بۆ 14.000 دیناردایه‌”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان 320 بۆ 350 کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

ڕوونیکردەوە، هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە 7ى بەیانى بۆ 1ى شەوە، نرخى ئەمپێریان 15.500 بۆ 17.000  دینارە، ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان 19.500 دینارە.

جەختیکردەوە، بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی نیسان بەم شێوەیە دەبێت، لە ئەمڕۆوە تا یەكەم رۆژی جەژن رۆژانە لە كاتژمێر 1:00ى پاشنیوەڕۆ تا 5:00ى به‌ره‌به‌یان كارده‌كه‌ن، رۆژانی جەژن كاركردنیان 24 كاتژمێری دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویسته‌ كارەبا بدەن به‌ هاوڵاتییان، دوای جەژن تا كۆتایی مانگی نیسان رۆژانە لە كاتژمێر 12:00ى پاشنیوەڕۆ تا 1:00ی شەو كار دەكەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن، بەڵام رۆژانی هەینی و شەممان بەیانیان كارناكەن لە بری ئەوە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ كاردەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا