“هەوڵی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە بەڕێژەی %90 دوورە لە ڕاستییەوە”

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ داواکارییەکی نییە لە دەرەوەی چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بێت و وتیشی: ئەو هەواڵانەی لەبارەی هەوڵەکانی ئێرانەوە بڵاوبوونەتەوە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی %90 دوورن لە ڕاستییەوە.

حسێن ئەمیر عەبدول لەهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، “دوو ڕەشنوسمان پێشکەشکردووە لەبارەی هەڵگرتنی سزاکان لەسەر ئێران، هەموو ئەوەی لە ڕەشنوسەکاندا داوامان کردووە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیدایە”.

لەلایەکی دیکەوە سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، “لەم خولەی دانوستانەکان سەرجەم پێشنیازەکانمان بەوردی پێشکەش کردووە، بەڵام هێشتا زووە قسەبکەین لەبارەی شکست یاخود سەرکەوتنی دانوستانەکان”.

لەماوەی نێوان مانگی نیسان تا مانگی حوزەیرانی رابردوو، شەش خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆ سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا