سودانی و ئەردۆغان جەخت لە باشتركردنی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆككۆماری توركیا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكات.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لەمیانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆككۆمار، پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان كرد و ‌هیواشیخواست قۆناغی داهاتوو، قۆناغی هاوكاری و پەرەپێدانی ‌پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بێت.

‌لای خۆیەوە ئەردۆغان سوپاسی سەرۆكوەزیرانی عێراقی كرد و جەختی لەسەر خواستی كاركردنی هاوبەش‌ لەپێناو باشتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ كردەوە، بەشێوەیەك كەخێری بۆ هەردوو گەلی دۆست هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا