سێ كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤ دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سێ تۆمەتبار، كە دوانیان ئەندامن لە باندێكی گەورەی بازرگانیكرد بە ئەندامی لەشی مرۆڤ بە تایبەت “گورچیلە” لە پارێزگای سلێمانی دەستگیركران.

نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربونەوەی تاوانە رێكخراوەكان رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە 15_10_2023 لە چوارچێوەی بەدواداچون و لێكۆڵینەوەكانیان بۆ بەرەنگاربونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ، بەتایبەت بازرگانیكردن بە ئەندامی لەشی مرۆڤ “گورچیلە”، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و دیاریكردنی شوێنی تۆمەتباران، دەستەی تایبەتی نوسینگەكەیان توانیان سێ تۆمەتباری داواكراو لە كاتی ئەنجامدانی تاوانەكەدا دەستگیربكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە راگیراون بەپێی مادەی پێنج لە یاسای بەرەنگاربونەوەی بازگانیكرد بە مرۆڤ ژمارە 28ی ساڵی 2012، گەڕان و لێكۆڵینەوە بە دوای تۆمەتبارانی تری ئەندام لەم باندە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا