پۆڵەتیك پرێس
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرکی هەرێمی كوردستان دەروازە سنوورییەکانی هەرێم ئاگادار دەکاتەوە کە چەند مەرجێک بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل جێبەجێ بکەن.
بەگوێرەی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەكانی پەروێزخان، حاجی ئۆمەران، ئیبراهیم خەلیل و باشماخ و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگاكان کراوە، ئاگاداریان دەکات کە ئاماژە بە رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 4ی ساڵی 2020 ماددەی شەشەم بڕگەی 2، رێگەبدرێت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بە مەرجێک، شاصی تەقیو و بڕاوە لەحیم کراو نەبێت بەشێوەیەک خوار نەبووبێت کە سەنتەری لەدەستدابێت.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرکی هەرێمی كوردستان بە بەڕێوەبەرایەتییەكان دەڵێت پێویستە خاڵەکانی دیكەی ناو رێنماییەکە وەک خۆی جێبەجێ بکەن.