لیژنەی باڵای كۆرۆنا لە هەرێم كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتودا وەزارەتەكەیان و لیژنەی باڵای كۆرۆنا لە هەرێم كۆدەبنەوەو تاوتوێی ئەو بڕیارانە دەكەن كە پێشتر لیژنەكە لەبارەی رووبەڕووبونەوەی كۆرۆناوە دەریكردون.

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزارەت كۆبونەتەوەو تاوتوێی ژمارەیەك پێشنیاریان لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆناوە كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەتای مانگی داهاتوو، لیژنەی باڵای كۆرۆنا لە هەرێم كۆدەبنەوەو تاوتوێی پێشنیاری نوێی و ئەو بڕیارانەی پێشووتر دەكەن كە پێشتر لیژنەكە دەری كردووە.

ئاسۆ حەوێزی باس لەوەدەكات، راگرتنی دەوامی قوتابخانەكان و توندكردنی رێكارەكان، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنای كەمكردووەتەوە.

لەماوەی رابردودا لیژنەی باڵای كۆرۆنا لە هەرێم كۆبونەوەو لەسەر راسپاردەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە، بڕیاریدا خوێندن لە خوێندنگاكاندا رابگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا