حكومەتی هەرێم هاوردەكردنی خەیار قەدەغە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوردەكردنی خەیار لە دەرەوە قەدەغە دەكات و ئاماژە بەوە دەدات، كار بۆ ئەوە دەكرێت لە ئایندەدا خەیاری كوردستان هەناردەی دەرەوەی وڵات بكرێت.

رۆژی چوارشەممە 24_4_2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە پێناو پشتگیریكردنی جووتیاران و ساغكردنەوە و بایەخدان بە بەرهەمی ناوخۆیی، حكومەتی هەرێم بڕیاریدا هاوردەكردنی خەیار لە دەرەوە قەدەغە بكات.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێستا تەنیا لە گوندێكی سەر بە شارۆچكەی ئاكرێ، رۆژانە نزیكەی شەش تۆن خەیار بەرهەم دەهێنرێت، جگە لە پێداویستیی ناوخۆ، هەناردەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەكرێت و كار بۆ ئەوە دەكرێت لە ئایندەشدا هەناردەی دەرەوەی وڵات بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا