لە عێراق ئەو كەسانەی دوو ساڵ گرێبەستیان هەیە دەكرێن بە هەمیشەییی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی سێشەممە، سەرجەم وەزارەتەكان و ئەو دامەزراوانەی بە وەزارەتەكانەوە نەبەستراون راسپارد، بۆ خێراكردنی ئامادەكردنی لیستی ناوی گرێبەستەكان بەلایەنی كەمەوە دوو ساڵ خزمەتیان هەبێت بەمەبەستی ئامادەكردن بۆ دامەزراندنیان و هەروەها ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەكانی لەسەر گرێبەست و كرێی ڕۆژانە دەركرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: مستەفا كازمی تەئكیدیكردەوە لەسەر تەرخانكردنی بودجەی پێویست بەبێ داواكردنی تەرخانكردنی دارایی زیادە، بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بۆ توێژی گرێبەست و كرێی رۆژانە بەمەبەستی باشتركردنی ئاستی ژیان و هەژماركردنی خزمەتگوزارییەكانیان.

ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بڕیارەكانی پەسەند كرد بۆ ژمێریاری خزمەتگوزاری كرێی ڕۆژانە بەپێی بڕگەكانی مادەی (5) یاسای كار ژمارە (37) ی ساڵی 2015 كە ڕێگە بە ژماردنی خزمەتی كرێكار دەدات بۆ مەبەستی دیاریكردنی مووچە و خانەنشینی لە حاڵەتی دامەزراندنیدا بەشێوەی هەمیشەیی، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدڕاڵی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا