لە چیای گۆیژە زیاتر لە 21 هەزار نەمام دەڕوێنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لێپرسراوی راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتێكیان بۆ سەوزكردنی چیای گۆیژە دەستپێكردوەو بڕیارە 21 هەزار نەمامی جۆراوجۆر لەچیاكە بڕوێنن.

رزگار قەسیم لێپرسراوی راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهاوكاری ژمارەیەك كۆمپانیای كەرتی تایبەت لە سنوری شاری سلێمانی، كەمپینی سەوزكردنی چیای گۆیژە و ئەزمەڕ بەردەوامە و بریارە زیاتر لە 21 هەزار نەمامی جۆراوجۆری تێدا بڕوێنن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا سەرجەم ئامادەكاریەكانی نەمام رواندن لەتەواوبوندایە و چاوەڕوانی وەرزی نەمان ڕواندن دەكەن بۆ سەوزكردنی چیاكە.

دەشڵێت، “دوای رواندنی نەمامەكان، سەوزكردنی چیای گۆیژە بۆ ماوەی سێ ساڵ لەلایەن كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و ڕێكخراوی (سی دی ئۆ) وە بەوردی چاودێری پاراستن و گەورەكردنی نەمامەكان دەكرێت.

 

سەوزكردنی چیای گۆیژە دوای ئەوە دێت، ساڵانە بەهۆكاری جیاجیا لەوەرزی هاویندا حاڵەتی ئاگركەوتنەوە رودەدات، لەمساڵیشدا بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر ژمارەیەكی زۆر لە دارەكانی چیاكە سوتان و لەناوچوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا