سینان ئۆغان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردن پشتیوانی بۆ یەكێك لەكاندیدەسەرەكیەكان راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سینان ئۆغان، كاندیدی هاوپەیمانی ئاتا رایگەیاند، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا كە لە 28 ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت پشتیوانی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەكات.

سینان ئۆغان رەتیكردەوە داوای هیچ پلە و پۆستێكی كردبێت و وتی، ئامانجی ئەوان بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەیانە.

سینان ئۆغان لە گەڕی یەكەمدا دوو ملیۆن و 831 هەزار و 239 دەنگی بەدەستهێنا كە رێژەی 5.17 ٪ی دەنگەكان دەكات.

هاوپەیمانی ئاتا لە چوار پارت پێكدێت، تا ئێستا سینان ئۆغان پشتیوانی لە ئەردۆغان و پارتی عەدالەت پشتیوانی لە كڵچدارئۆغڵو كردووە، بڕیارە سبەینێش پارتی زەفەر هەڵوێستی خۆیان لەبارەی خولی دووەم ئاشكرا بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا