نرخی نەوتی برێنت و ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو لێکنزیکدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2021، نرخی نەوت دابەزی، هاوکات بۆ یەکەمجاریشە دوای ماوەیەکی زۆر نرخی نەوتی خاوی برێنت و خاوی ئەمریکی بەوشێوە بەرچاوە لێکنزیکببنەوە.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 83 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 83 دۆلار و 16 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش بەو مانایە دێت، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی تەنیا چەند سەنتێک لە نرخی نەوتی خاوی برێنت نزمترە.

لەماوەی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە بەبەراورد بە چەند ساڵی رابردوو، بانکی گۆڵدمان ساکسیش لایخۆیەوە پێشبینی کرد، تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 90 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا