پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە رۆزی كەیڤ، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم.
لەدیدارێكدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و د. جوان ئیحسان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێم و هەنگاوەكان بۆ چارەسەركردنی یەكجارەكی كێشەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرد بۆ هێنانەكایەی سەقامگیری لە بوارە جیاوازەكان و هەنگاوەكانی حكومەت بۆ خزمەتكردنی خەڵك و رایگەیاند، كاری پێكەوەیی و دیدگای هاوبەش سەبارەت بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان فاكتەری بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان و دەستبەركردنی ژیانێكی سەقامگیرە بۆ خەڵكەكەمان.
پرسی هەڵبژاردن تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و لەو بارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، ئەم پرسە رەهەندێكی نیشتمانی هەیە و پێویستە لەگەڵ لایەنەكان سازانی لەسەر بكرێت، دڵنیاین بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن هەموو كێشەكان چارەسەر دەكەین و هەموو بیركردنەوەیەكیشمان سەركەوتنی هەرێمەكەمانە نەوەك بەرژەوەندییە حزبییەكان.