قوباد تاڵەبانی: یەکەم و کۆتا بژاردەی بەردەم هەرێم و بەغداد رێککەوتنێکی گشتگیرە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، یەکەم بژاردە و کۆتا بژاردەی بەردەم ھەردوو حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ رێککەوتنێکی گشتگیر و درێژخایەنە بەپێی دەستور و ئەو رێککەوتنەش زەمینەیەکی لەبار دروستدەکات بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵک و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانى لە بەغدا ئاشکراکردو رایگەیاند، یەکەم بژاردە و کۆتا بژاردەی بەردەم ھەردوو حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ رێککەوتنێکی گشتگیر و درێژخایەنە کە بەپێی دەستور و لە بەرژەوەندی ھەموو ھاوڵاتیانی عێراق و کوردستاندابێت.

وتیشی،”لە کۆبوونەوەکانم لە بەغدا لەگەڵ ھەر یەکە لە دکتۆر لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق جەختمان کردەوە دەبێت گفتوگۆکانمان چڕبکەینەوە بۆ ئەوەی لەماوەیەکی نزیکدا بە تایبەت لەسەر ھەردوو پرسی بودجە و یاسای نەوت و گاز رێک بکەوین. چیتر دواکەوتنی رێککەوتن لەبەرژەوەندی ھیچ لایەکدا نییە. ”

قوباد تاڵەبانى ئاماژەى بەوەشکرد، ھەموو خەڵکی عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە داوای خزمەتگوزاریی و خۆشگوزەرانیی دەکەن، رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغداد زەمینەیەکی لەبار دروست دەکات تا ھەردوولا پێکەوە کاربکەین بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵک و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان.

لە راگەیەنراوەکەیدا جێگری سەرۆکى حکومەت باسی لەوە کردوە، ھیوادارە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغداد بگەنە ئاستێکی زۆر باش و گەشبینە لەگەڵ ئەم کابینەیەی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی بەشێکی زۆری کێشەکان چارەسەر بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا