پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە گەڕەکێکی سلێمانی تەرمی ژنێکی بە ڕەگەز عەرەب لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند،” ئەو ژنەی تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە بەڕەگەز عەرەبە و لەدایکبووی ساڵی 1976ە”.
ڕوونیکردەوە، ئەو ژنە بەتەنها لە سلێمانی ژیاوە، هیچ ئاسەوارێک بەجەستەیەوە دیارنەبووە و بەهۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دوایکردووە.
ئاماژەی بەوەکرد، تیمەکانیان چەند پارچە حەبێکیان لە ماڵەکەیدا دۆزیوەتەوە و بە وتەی دراوسێکانی باری تەندروستی جێگیر نەبووە و پێشتر نەخۆشی لەگەڵدابووە.
جەختیکردەوە، لەئێستادا تەرمەکە لە پزیشکی دادوەرییە لە سلێمانی.