وەزیری دارایی عێراق بۆ پرسی مووچەخۆرانی هەرێم دەچێتە پەرلەمان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی عێراق بۆ پرسی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمان کراوە. بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی مووچە لەرێگەی بانکەکانی سەر بە حکومەتی عێراق دەدرێت.

رۆژی دووشەممە، 26ی شوبات وەزیری دارایی عێراق دەچێتە پەرلەمان بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر بڕیاری دادگای فیدراڵی و خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەغدا بەنیازە لە رێی بانکەکانی سەر بە حکومەت مووچە بخاتە سەر هەژماری فەرمانبەرانی کوردستان، دەیەوێت ئیدی کاش نەمێنی.

مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەژمارێک دەکاتەوە لەو بانکانەی کە رێگە پێدراون و سەر بە بانکی ناوەندین، ماستەر کارد بۆ فەرمانبەران دەردەهێنرێ، ئاوا مووچە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. حکومەتی بەغداش بە هەمان رێگە مووچە دەدات.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، لەسەر حکومەتی هەرێمی کورستان پێویستە رێگە بە کردنەوەی ئەو بانکە رێگەپێدراوانەی ناوەندی بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا