پەرلەمانی عێراق وەزیری نەوت بانگهێشت دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە حکومەتی فیدڕاڵی کرد چاودێری چڕی خاڵە پشکنینە دەرەکییەکان بکات بەمەبەستی ڕێگریکردن لە قاچاخی سوتەمەنی و کەرەستە نەوتییەکان.

حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەمیانی کۆبوونەوەی کادرانی پێشکەوتووی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پەرلەمان پشتیوانی وەزارەت و دامەزراوە خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنەرەکان دەکات و قبوڵی ناکات هیچ کام لەو وەزارەتانە هۆکاربن لە کێشە و قەیرانی میللەت.

جەختی لەوەشکردەوە، بەزووترین کات وەزیری نەوت بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت و لەبارەی قەیرانی سوتەمەنی گفتوگۆی لەگەڵ دەکرێت، لە هەمان کاتیشدا پەیمانیدا، ئەو بەشە پارەیەی بۆ وەزارەتی نەوت تەرخانکراوە زیادبکرێت، تا بتوانێت پڕۆژەی پاڵاوتگەکان لە سەرانسەری وڵات بەزووترین کات تەواوبکات.

ئەم قسانەی حاکم زاملی دوای ئەوەدێت، ڕۆژی 10ی نیسانی 2022 ژمارەیەک لە کاسبکاران و خاوەن کار و کرێکاران لەبەردەم پاڵاوتگەی دەورە لە بەغدا، دژی بڕیارەکەی وەزارەتی نەوت لەبارەی بەرزکردنەوەی نرخەکانی سوتەمەنی گردبوونەوە، ئەوەبوو حاکم زاملی لەبەردەمیاندا پەیوەندی بە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتەوە کرد و داواکاری خۆپیشاندەرانی پێگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا