پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست  هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە بڕێك ماددەی هۆشبەری پێیە، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیان پێکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، دواتر بە بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربكرێت، لە ئێستادا تۆمەتبار (ه،ب،م ) بەپێی ماددەی 26 لەیاسای بەرەنگابوونەوەی مادە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە .

ئاماژەی بەوەشکرد، لەكاتی گەڕانی شوێنی نیشتەجێبونیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر لەگەڵ چەند کەلوپەلێکی بەكارهێنانی مادەكە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا