پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازیکرد لە تۆم توگێندهات، وهزيرى دهوڵهتى بهريتانيا بۆ كاروبارى ئاسايش و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا کۆمەڵێک بابەتی جێگەی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە، 23ی ئابی 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا هەر یەکە لە دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا ئامادەی بوون، بە گرنگییەوە باس لە پێویستیی پاراستنی یەکڕیزی ناوماڵی کورد کرا.
هەردوولا هاوڕابوون پاراستنی یەکڕيزی ناوماڵی کورد لەلایەکەوە کاریگەری هەیە لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری سیاسی هەرێم و عێراق و تەنانەت ناوچەکەش، بەوپێیەی هێشتا مەترسی تیرۆر و گروپە تیرۆریستییەکان لە ئارادایە. لەلایەکی دیکەشەوە کاریگەری هەیە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بە پاراستنی یەکڕیزی ناوماڵی کورد باشتر دەتوانرێت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن و پێگەی کورد لە بەغدا بەهێزتر دەکات.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی کێشەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازییەکانی ناو وەزارەت کرا. لەمبارەیەوە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسایش جەختی لەسەر گرنگی چارەسەر کردنی کێشەکانی ناو وەزارەت
کرد، چونکە بەردەوامی کێشەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر سەقامگیری هەرێم و عێراق دادەنێت.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەشدا تاوتوێی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانی رێکخراو و لەناویشیاندا مادەی هۆشبەر کرا. شاندەکەی بەریتانیا داوایکرد حکومەتی هەرێم زیاتر هاوکاربێت بۆ بنەبڕکردنی تاوانی رێکخراو و بەرەنگاربوونەوەی باندەکانی مادەی هۆشبەر و نەهێشتنی کۆچی نایاسایی.
هەر سەبارەت بە پرسی کۆچی نایاسایی، جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند؛ ئەم بابەتە پێویستی بە هەماهەنگی و پێکەوەکارکردنی زیاتر هەیە و وتیشی: یەکێک لە چارەسەرەکان بۆ کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی ئەوەیە کە بەریتانیا و وڵاتانی رۆژئاوا زیاتر هانی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرەکانیان بدەن بێنە هەرێمی کوردستان و هەروەها زیاتر هاوکار و بەشداربن لە گەشەپێدانی ئابوری هەرێم.