پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە نەینەوا حەوت كەس گیانیان لەدەستدا، كە دوانیان منداڵن و دوو كەسی دیكەیان برای یەكن، تەنیا یەك منداڵ لە سەرنشینانی دوو ئۆتۆمبێلەكە بە برینداری رزگاری بووە كە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
رۆژی 10_5_2023، سەعد خیتابی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی نەینەوا رایگەیاند: بەهۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل كە یەكێكیان تایبەت و ئەوی دیكەیان تەكسی بووە، حەوت كەس گیانیان لەدەستداوە كە دوانیان منداڵی یەك خێزانن، دوو كەسی دیكە كە برا بوون لەگەڵ ئامۆزایەكیاندا گیانیان لەدەستداوە.
سەعد خیتابی وتیشی: یەك منداڵ لە سەرنشینانی دوو ئۆتۆمبێلەكە رزگاری بووە، كە بریندارە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، رووداوەكە لە ناوچەی حەمام عەلیل لە شاری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا روویداوە و بە كۆسەرە پارچەی ئۆتۆمبێلەكان بڕدراونەتەوە تاوەكو تەرمی ئەو كەسانە دەربهێنن كە بەهۆی رووداوەكە گیانیان لەدەستداوە.