سودانی نێوەندگیری بۆ کێشەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چاوەڕێ دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەنگاوێکی کەمبینراودا نێوەندگیری لەنێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستاندا بکات.

لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی سەباح بابەتێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانی ئەم دواییانەیدا بۆ بەغدا چاوی بە سودانی کەوتووە و داوای نێوەندگیری لێکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت لێکنزیکبوونەوەی نێوان ھەولێر و بەغداد، بوبێتە ھۆکارێک کە سودانی قبوڵکراوبێت بۆ ئەوەی دەستوەردان لە دۆسییەکانی ناوخۆی ھەرێمدا بکات.

پێشتریش چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاند، یەکێتی و پارتی شەڕی میدیاکانیان ڕاگرتووە و ویستێک هەیە بۆ ڕێککەوتن و چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا