دوو ڕاوچی دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەنوسری ئاغجەلەر دوو ڕاوچیان دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە26ی نیسان پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، هەرچەندە بەردەوام ڕێنمایی پێویست بە هاوڵاتیان دەدرێت بۆ پارستنی سامانی ماسی، بەڵام بەداخەوە لەلایەن سەرپێچیکارانەوە پیشێلی یاسا دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستە لە سنوری ئاغجەلەر دوو ڕاوچی دەستگیرکران.

ئاماژەی بەوەکرد، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر سەر بەبەشی چەمچەماڵ بۆ سەر زێی بچووک توانیان دوو ڕاوچی دەستگیربکەن کە سەرقاڵی ڕاوکردن بوون و هاوکات توانرا دەست بەسەر دوو تۆڕی ماسی و دوو کیلۆماسی ڕاوکراودا بگیرێت.

ڕوونیکردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرپێچیکاران ڕێکخراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا