حكومەتی عێراق لەبارەی بەشە ئاردی هاووڵاتیان بڕیارێكیدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خالید نەداوی بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای بازرگانی و پیشەسازی دانەوێڵەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی ڕاگەیاندوە، كۆمپانیاكە هەنگاوە سەرەكییەكانی پەیوەست بە سەرخستنی پڕۆژەی ئاردی بازرگانی جێبەجێكردوە و دەست بە دابەشكردنی دانەوێڵە دەكرێت تا ئارد بۆ ناوخۆی عێراق دابینبكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بە سەرپەرشتی ئەوان دانەوێڵە بەسەر ئاشە تایبەتەكاندا دابەشدەكرێت، بۆ ئەوەی ئارد بۆ هاوڵاتیان، خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەكان دابین بكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئاشەكانی عێراق بە وزەیەكی گەورەی بەرهەمهێنان كاردەكەن و ئەو ئاردەی بەرهەمی دەهێنن لە بازاڕەكان بە ئاسانتر دەفرۆشرێت و كوالێتییەكەی لە ئاردی هاوردەكراو بەرزترە.

لەوچوارچێوەیەدا وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، 317 ئاشی ناحكومی لە عێراقدا بوونیان هەیە و حكومەتیش پشت بەو ئاشانە دەبەستێت بۆ بەرهەمهێنانی ئارد و هەمان ئەو ئاردەش بەرهەم دەهێنن كە لە بەشە خۆراكی هاوڵاتیان دابەشدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا