پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تێکڕای فرۆشی بانکی ناوەندی لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە.
بەگوێرەی ئامارەکانی، هەفتەی ڕابردوو بانکی ناوەندیی عێراق بڕی ملیارێک و 54 ملیۆن و 121 هەزار و 159 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
هاوکات، تێکڕای فرۆشی بانکی ناوەند لە دراوی قورس لە ڕۆژێکدا 210 ملیۆن و 824 هەزار و 231 دۆلار بووە.
هەر بەگوێرەی ئامارەکان، فرۆشی بانکی ناوەندی بەراورد بە هەفتەی پیشووتر بەڕێژەی %17 کەمیکردووە.