یەكێتی ئەوروپا هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنەكەی عێراق ئاشكراكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێردەی یەكێتیی ئەوروپا بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنی عێراق كە رۆژی یەكشەممە بەڕێوەچوو لە راپۆرتی بەراییدا ئاماژە بەوە دەكات، دەنگدان بەشێوەیەكی زۆر ئارام و رێكوپێك بەڕێوەچووە و دەڵێت، دەنگدەران توانییان بە ئازادی گوزارشت لە ویستی خۆیان بكەن.

نێردەی یەكێتیی ئەوروپا ئەمڕۆ سێشەممە12 ی تشرینی یەكەم، راپۆرتەكەی بڵاوكردووەتەوە كە لە 16 پەڕە پێكهاتووە، دەڵێت، لە 95٪ـی ئەو بنكانەی دەنگدان كە چاودێرانی سەر بە نێردەی یەكێتیی ئەوروپا سەردانیان كردبوون، ئەدای پرۆسەكە بە “ئەرێنی” هەڵسەنگێندراوە.

لەبارەی كەم و كوڕییەكانیشەوە باسی لە نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری بەشێك لە دەنگدەران و نهێنیبوونی دەنگدانی كەسەكان “هەمیشە مسۆگەر نەبوو” كە لە ئەنجامدا بووە هۆی بێبەشكردنی بەشێك لە دەنگدەران.

لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنیش لە پارێزگاكانی عێراق، نێردەكە باسی لەوە كردووە، بانگەشەیەكی هێمنانە وای لە دەنگدەر كرد كە “سەرەڕای ترساندن و هەڕەشەی گرووپە چەكدارەكان و دەنگۆی خراپ بەكارهێنانی سەرچاوە دەوڵەتییەكان و كڕینی دەنگ، بە هۆشیارییەوە دەنگ بدەن.”

رۆژی 10 ی تشرینی یەكەم هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو كە لە كۆی 22 ملیۆن و 116 هەزار و 368 كەس كە ناویان بۆ دەنگدان هاتبووەوە، نۆ ملیۆن و 77 هەزار و 779 كەس دەنگیان دا كە 41٪ـی هاووڵاتیان بەشداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا