پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای باران بارینە زۆرەکەی ڕۆژانی ڕابردوو، بەنداوی تووڕەجاڕ لە گەرمیان سەرڕێژ بوو.
ئەمڕۆ هەینی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئێستادا بەنداوی تووڕەجاڕ سەڕێژبووە و بڕی ملیۆنێک و 750 هەزار مەتر سێجا ئاوی تێدا کۆبووەتەوە.
بەنداوی تووڕەجاڕ کە دەکەوێتە گەرمیان، یەکێکە لەو بەنداوانەی ئەمساڵ بۆ گلکدانەوەی ئاو ئامادەکرا.