نرخی نەوت لەبەرزیدا دەمێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ لاوازبوونی بەهای دۆلار و پابەندبوونی ڕێکخراوی ئۆپیک بەکەمکردنەوەی ڕادەی بەرهەمهێنان، سەرباری بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەکیشوەری ئاسیا، نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 67 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 64 دۆلار لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەدوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەرهەمی گەنجینەی ئەمریکا کەمیکرد، ڕۆژی دووشەممە بەهای دۆلار بەرانبەر دراوە سەرەکییەکانی دیکە دابەزی.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممە، بەهۆی دابەزینی ئاستی یەدەگی نەوت لەسەرانسەری جیهاندا ئاژانسی بلومبێرگ پێشبینیکرد، نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 74 دۆلار بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا