شاندێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق سەردانی شاری سلێمانی دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەی دووشەممە، بڕیارە شاندێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی سلێمانی بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی نیسان، سەگڤان یوسف، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر داوای موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، سبەی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە سەردانی شاری سلێمانی دەکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەکە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و ئیداری شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە بەمەبەستی بەدواداچوونی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات.

ڕوونیکردەوە، دوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لیژنەکە ڕاپۆرتێک دەربارەی ڕووداوەکە پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەکات.

لەکاتێکدا، دوێنی شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە گەیشتنە شاری سلێمانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا