دەمیرتاش پەیامێك ئاراستەی دەنگدەرانی توركیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەڵاحەدین دەمیرتاش داوا لە دەنگدەرانی 81 پارێزگاكەی توركیا دەكات دەنگ بە پارتی چەپی سەوز (یەپەسە) بدەن، چونكە تەنها ئەو پارتە دەتوانێت گۆڕانكاری دروستبكات و گیانی خۆشەویستی لەناو گەلدا پتەوبكات.

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە كە لە ساڵی 2016 ەوە لە زیندانە، لە تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوان هەر 84 ملیۆن هاووڵاتییەكەی توركیایان خۆش دەوێت و دڵنیایی دەدەن كە خۆراگری بەرامبەر ئاستەنگییەكانیان و یەكگرتوویی گەل، لەكۆتاییدا سەركەوتن مسۆگەر دەكات.

باسی لەوەشكردووە، ئەوان هۆكاری شەڕ و دابڕاندنی كۆمەڵگەی توركیا نابن، بەڵكو هۆكارێك دەبن بۆ یەكگرتوویی و سەركەوتنی وڵات، بۆیە داوا لە دەنگدارانی توركیا دەكات دەنگ بە پارتی چەپی سەوز (یەپەسە) بدەن كە تەنها ئەو پارتە دەتوانێت گۆڕانكاری دروستبكات.

بەهۆی مەترسی داخستن لەسەر پارتەكە، كاندیدەكانی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەكەی 14 ی ئایار لەرێگەی پارتی چەپی سەوز (یەپەسە)ەوە بەشداری هەڵبژاردنەكانی توركیا دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا