بۆ یەکەمجار ناسا ژنێك رەوانەی سەر مانگ دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی گەردوونناسی ئەمریكی ناسراو بە (ناسا) تیمێك رەوانەی سەر مانگ دەكات، بۆ یەكەمجاریش لە تیمەكەدا ژنێك هەیە.

ناسا رایگەیاند، سەرەتای ساڵی 2024 كەشتی (ئارتیمیس دوو) رەوانەی سەر مانگ دەكەن و وەك پلانی بۆ دانراوە، بڕیاروایە لە دووری زیاتر لە 370 هەزار كیلۆمەتر لە زەوی بنشێتەوە.

ناسا راشیگەیاند، چوار كەس لە گەشتەكەدا رەوانەی سەر مانگ دەكرێن، كە یەكێكیان ژنێكە بەناوی (كریستینا كۆك) كە ئەوە یەكەمجارە ژنێك رەوانەی سەر مانگ بكرێت، هەروەها (ڤیكتۆر گلۆفەر) وەك یەكەمین هاووڵاتیی رەشپێستی ئەفریقی-ئەمریكی رەوانەی سەر مانگ دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا