عاجباتی و سەیرو سەمەرەی ئەم ووڵاتەو ھەرێمەی ئێمە لە ھیچ کوێی دونیادا نەبووە و ناشبێ!! کۆی تێرمی ژیان و کۆی کایەکانی کراوە بە ( کردار و پەرچە کردار) ( رق و تۆڵە) ( ناوزراندن و شکاندنی یەکتر) ( پاشقول لەیەکتری و بێ ئەرزشی) ھتد…
بەڵێ ئەوەی دەگوزەرێ ھیچ پاساوێکی نیەو نابێ و ئەوپەڕی بێ مۆڕاڵی پیشەییانەو تەنانەت سروشتیشە!
وای لێ ھاتووە رەخنە گرتنی دروستکەرو بودنیادنەر تێکەڵی جنێوو دان و تەخوین و تاوان کراوە.
با بچینە سەر ئەسڵی مەسەلەکە:
لەم یەک دوو رۆژەی دوایی کۆمەڵێک رووداو و بریار کەمێک ھەمووانی بەئاگا ھێنایەوە لەسەر کۆی کێشمە کێش و ململانێ وئاڵۆزیەکان، واتە دەتوانرێ بووترێ ؛ مادام بوو بە روونکردمەوەو روونکردنەوەکاری و بەیانمامەو وەڵام و وەڵامکاری لە ئاستی فەرمی و نیمچە فەرمی! کەوایە ھەموو جموجۆڵەکان جددین و دەبێ ھەڵوەستەی لەسەر بکرێ و بەپەلە دەرگا داخراوەکان بەرووی یەکتری دا بکرێنەوە و پرەنسیپی( ئەقڵ و لۆژیک ) کە حاڵی حازر وونە..
بھێندرێتەوە نێو رووانین و ئاراستەو بیرکردنەوەی بڕیار بەدەست و خاوەن بریاری ئەم ھەرێمی کوردستانەی کە زەنگەکەی بۆ لێدراوە!!
داخی گرانم؛
_لەسەر بارانبارین و کەش ھەواو گەرماو سەرما ئەبێ کورد دووبەرە بێت.
_لەسەر ئاھەنگ گێران و بۆنە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان دەبێ کورد دووبەرە بێت.
_ لەسەر یادوو یادەوەری و تەنانەت مئژووش کورد وەک چۆن ھەر دووبەرە بووە ھەر دووبەریش دەمێنێتەوە.
لەم پرس و دۆخەی کە ئەمرۆ ھاتۆتە کایەوە دووبارەو بەھەمان ریتم و ئەندازە و ھەناسەی رق و تۆڵەی سەردەمی ناکۆکیەکان !
خەریکە ئەمجارە دەبینەوە بە دوو بەرەی زۆر رق ئەستوورتر لە بەرامبەر یەکتری و وەک پێشتر ووتم دەرگاکان خەریکە لەبەرامبەر یەکتری و لە ئازادیخوازان و قەڵەمە بوێرو راستگۆکان دادەخرێن و قەڵەمی لەرزۆک و ھەناسە برکێکانی تاریکی و ژەھر بەدەست بازاریان دەجووڵێ.
ئاخر خوا سەلامەتتان بکا جارێ راپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە لە پەرەگرافێکی دا باس لە ( ئازادی و مافی دەربرین و شرۆڤە ئەکات)!
ئەوە یەکێکە لەرەخنەکان،، تۆ دێیت ھەمووی تەخوین و تاوانبار دەکەیت و رات وایە ھەمووان لە ھەلەک سەما دەبن کە ئەگەر ( خوانەخواستە) ھەرێمی کوردستان و قەوارەکەی نەما یان رووخا!!!!
باوەر پتەوم بەوە ھەیە ھەر کوردێک لە ھەر سوچێکی ئەو دنیایە پان و بەرینە ھەبێت و رەوشت و کەرامەتی ھەبێت !! لەگەڵ تێکدان و فەوتان و رووخان و لەباربردنی بێت.
ھەمووان
_لەگەڵ گۆرانی دەم و چاوەکانن
_لەگەڵ گۆرانکاری ئەقڵیەتەکان
_لەگەڵ گێرانەوەی ماگن بۆ خاوەن ماف و بەجێھێنانی دادپەروەریانی بەش و پشک و داھاتن بەیەکسانی
_لەگەڵ نەھێشتنی ئەو جیاوازیە زۆرو بێ ئەندازەیەن لەنێوان خۆتان و کوران و کچان و کەس و کارتان و عەوامی خەڵک
_لەگەڵ گێرانەوەی ھەیبەت و کەرامەتن بۆ تاکی بەرزی نرخی مرۆڤی کورد…
دوای 30 ساڵ لە ئیدارەدان و حکومرانی ھەموو خاڵە ئیجابی و پۆزەتیڤەکانیش دەبینم و ئەوی وەدەست ھاتوون بە نادیدەی ناگرم، بەڵام بۆ دەبێ ھەرچی رەخنەو گلەیی و دەردە دڵ ھەیە بیبەستنەوە بە نیەتی خراپ و لەباربردن و نەمانی قەوارەو شتی وا؟؟؟؟
دیسان دووپاتی دەکەمەوە نە ووتوومانە و نە دەشڵێین و نەحەزیش بە رووخانی ئەم قەوارەیە و ئەم ھەرێمە دەکەین !!
بەڵام واقیعێک لە ئەرزو مەیدانەکەیە ئەم قەوارەیە جگە لەخەبات و مێژوو و قوربانیدان دیفاکتۆیەک دروستی کردو ھاوکێشەو ململانێی زلھێزەکانی ناوچەکەو بەرژەوەندی ھەمووان دۆخێکی دروست کرد بوو بەم ھەرێمەو پاراستن و راگرتن و مانەوەشی لەدەست و بەدەست پیاوی ئاقڵ و دووربین و ھەناسەی ئارام ودوور لە رق و کینەیە!
ئەگەر زوو بەخۆماندا نەچینەوە و ئاقڵ نەبین و ھەرباس باسی خوێن و تفەنگ و ختوکەدانی عاتیفەی خەڵک بین ! ئەوا دەڵێم بمێنن بە خێر و ئەم قەوارەو ئەزموونەو
باقی وسلام
(فەرهەنگ گۆمەشینی)