تەرمی پەنابەرێکی کوژراو دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، تەرمی ئەو کۆچبەرە کوردە دەگەڕێنرێتەوە کە لە فەڕەنسا کوژرا.

لە 14ی شوباتی 2023 گەنجێکی کورد بە ناوی (ھەڵکەوت ئەحمەد دەرویانییە) لە دانکیخ لە وڵاتی  فەڕەنسا کوژرا کە زیاتر لە 34  ساڵ بوو کوردستانی بەجێهێشتبوو.

لەوبارەیەوە دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەکرد، تەواوی تێچوی گەڕانەوەی تەرمەکەی هەڵکەوت لەلایەن نوسینگەی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ( قوباد تاڵەبابی) لە ئەستۆ گیراوە و سەرجەم ڕێکارە یاسایەکان لەلایەن دەزگای لوتکەوە جێبەجێکراون.

وتیشی، تەرمی هەڵکەوت ئەحمەد  لە ڕۆژی 24ی ئەم مانگە کە دەکاتە هەینی کاتژمێر 3:30 خولەک لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە دەگەڕێتەوە هەرێمی  کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، دوابەدوای ڕادەستکردنەوی تەرمی هەڵکەوت بە کەسوکارەکەی بەرەو مزگەوتی نور لە گەرەکی خەبات بەڕێدەکرێت پاشان لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی بە ئامادەبوونی کەسوکار و هاوڕێیانی لە  گۆڕستانی سەیوان بە خاک دەسپێررێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا