شاندى هەرێم لەسەر ڕەشنووسی یاساى نەوت و گاز لەگەڵ وەزارەتى نەوتی فیدراڵى کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ى شوباتی 2023، شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان گەیشتنە بەغداى پایتەخت و لەگەڵ وەزارەتى نەوت کۆبۆوە بۆ گفتوگۆكردنی پڕۆژەی یاساى نەوت و گازی فیدراڵی.

لەوبارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێکهاتبوون لە وەزیرى دارایی وەک سەرۆکى شاندەکە و وەزیرى سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران و سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوون و وتەبێژى حکومەتی هەرێم و نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا و بەڕێوەبەرى گشتیی وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان،

دەشڵێت، ئامادەبووانى کۆبوونەوەکەش لە لایەنى عێراقى فیدراڵ، بریتی بوون لە وەزیرى نەوت و هەردوو بریکارەکەى و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە وەزارەتی نەوت.

ئەوەشی خستەڕوو، بابەتەکانی نەوت و گاز لە کۆبوونەوەی نێوان دوو شاندەکە تاوتوێکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا