چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق دۆخی ئابوری تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەر چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەبارەی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و دابینكردنی خزمەتگوزاری و دۆخی ئابووری وڵات كۆبوونەوە.

رۆژی شەممە 4_2_2023، لە راگەیەندراوێكدا نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران لە كۆشكی حكومی میوانداری كۆبوونەوەیەكی كرد بە بەشداری دكتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆمار، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا رەوشی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی نیشتمانی گفتوگۆكرا، هەروەها ژمارەیەك لە پرسە گرنگەكانی وڵات تاوتوێكران، هەروەها باسیان لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان كردووە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، لەبارەی دۆخی ئابووری و رێكارەكانی حكومەتی عێراق لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی هاووڵاتییانی هەژار گفتوگۆكراوە، كە لە دەرئەنجامی ناجێگیری بەهای دراوی نیشتمانی كاریگەری لەسەر بازاڕ و ژیانی خەڵك دروستكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا