پۆڵەتیک پرێس
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە مانگی ٧ ی ئەمساڵدا جارێکی دیکە سەردانی ئەمریکا دەکات.
بەپێی هەواڵی چەند میدیایەکی عێراقی سەردانەکەی مستەفا کازمی لەبارەی چەند پرسێکی وەک ستراتیژی نوێی ئەمریکا و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ئاستی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەبێت.
پرسی ئابووری و وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە پارێزگاکانی باشووری عێراق یەکێکی تر لەو پرسانە دەبێت کە کازمی و جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەیەوە دەدوێن.
لە دوای سەردانەکەی مانگی ٨ ی ساڵی ڕابردووەوە ئەمە دووەم سەردانی کازمی دەبێت بۆ ئەو وڵاتە لەوکاتەوەی کە لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردووەوە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقی وەرگرتووە.