هەفتەی داهاتوو ڕەشنووسی بودجەی 2023 ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە ئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو رەشنووسی بودجەی ساڵی 2023 ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە مەزهەر محەمەد ساڵح ئاماژەی بەوەکرد، بودجەی 2023 لە هەموو دۆخێکدا 200 ترلیۆن دینار تێناپەڕێنێت و بەئەگەری زۆرەوە هەفتەی داهاتوو رەشنووسی بودجە ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.

لەبارەی نرخی نەوت لە بودجەی 2023 مەزهەر محەمەد ساڵح ئاشکرای کرد، بەهۆی بەرزونزمی نرخەکانی نەوت پێشبینی ناکرێت نرخی بەرمیلێک نەوت زیاتر لە 70 دۆلار بێت.

لە ئێستادا رەشنووسی بودجەی 2023 لەژێر خوێندنەوەدایە و لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە، لەگەڵ پەسەندکردنیدا ڕاستەوخۆ دەنێردرێتە پەرلەمان و لەوێش پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و پاشان پەسەنددەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا