پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەبڕیاری، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پردێکی نوێ بەناوی شاری غەززەوە لە بەغدا ناودەنرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا یەکێک لە پردە نوێیەکانی بەغدا بەناوی غەززەوە ناو بنرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو پردە هەردوو ناوچەی زەعفەرانییە و ڕێگای خێرا پێکەوە دەبەستێتەوە، کە وەک بەشێک لە پاکێجی یەکەمی کەمکردنەوە و نەهێشتنی قەیرانی هاتووچۆ چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.